د.بڕیار ڕەشید: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رێگەخۆشكەرە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەخۆران

کوردستان

23/11/2022‌ 924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس؛

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رێگەخۆشكەرە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوت و لێبڕینی موچە".

د.بڕیار ڕەشید لەنوسینێکدا ڕایگەیاندووە "بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ گەڕانەوەی مافی خانەنشینان دڵخۆشیکردین و ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانین لە هەمان ڕێگەوە مافی هاوڵاتیانی مووچە خۆر وەربگرینەوە و ئەو نادەدپەروەرییەی بەرامبەریان کراوە".

دەشڵێت "ئەو نادادپەروەرییە بە ناوی (پاشەکەوتی مووچە و بڕینی ڕێژەیەک لە مووچەکان) بگەڕێنینەوە کە بە داخەوە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بە تەواوی خۆی لێ بێدەنگ کردووەو هیچ بەرنامیەکیشی نە خستۆتە ڕوو بۆ گەڕانەوەی ئەو مووچانە.

هەر لەو نوسینەشدا دەڵێت "بەو ئومێدەی بتوانین ئەم کەیسە بە هەموان بجوڵێنین و ئەو مافە بۆ مووچە خۆران وەرگرینەوە".