حکومەتی عێراق هێز دەنێرێتە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان

کوردستان

23/11/2022‌ 1405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، تا خاڵی (سفر) هێزی عێراقی بڵاوە پێبکات.

ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن و سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە رێکخست.
کۆبوونەوەکە مەبەست لێی تاوتوێکردنی ئەو پێشهاتە ئەمنی و پێشێلکارییانە بوو کە هەریەک لە ئێران و تورکیا دەیکەنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە شێوەی بۆردوومان و بەزاندنی سنوورەکاندا.
لە تەک بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە، جگە لە بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان، ئەنجومەن ئەم بڕیارانەی خوارەوەی داوە:
1- داڕشتنی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزی سنووریی حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی هێڵی سفر بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا.
2- دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرماندەیی هێزەکانی سنوور و بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان و پارەی پێویست و دابینکردنی کەرەستە و شتی تر بۆیان، بە مەبەستی ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.
3. دابەشکردنی توانا مرۆییەکان لەبەردەستی وەزارەتی ناوخۆدا بۆ بەهێزکردنی بنکە سنوورییەکان.
4. هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی بڕگەی 1 و 2ی سەرەوە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵی نیشتمانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.
ئەم بریارانەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە دوێنێ نێچیرڤان نارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و گەورە بەرپرسانی عێراق کۆبوەوە بە پێی زانیاریەکانی شارپرێس شاندی عێراق بە ڕاشکاوی نیازی خۆیان و پەیامی ئێرانیان پێڕاگەیاندوە بۆ ناردنی سوپای عێراق و ھێزی پاسەوانی سنور لەسەر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران، بارزانیش ڕەزامەندی دەربڕیوەو ئەمرۆش شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ رێککەوتن لەسەر میکانیزم و کارە تەکنیکیەکام چوەتە بەغداد.

بەپەلە