سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لەماوەی 1 مانگدا دوو رۆژنامەنووسی داوەتە دادگا

جیهان

24/11/2022‌ 667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەهۆی بابەتێکەوە دەربارەی خۆشەویستەکەی، بەتۆمەتی ناوزڕاندن جۆرجیا مێلۆنی سکاڵای لە دژی ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی تۆمار کردووە.

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بڕیاریدا یەکێک لە "ناسراوترین" ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی بباتە بەردەم دادگا، ئەمەش دووەم هەنگاوی لەو جۆرەیە لە دوای دەستبەکاربوونی مێلۆنی وەک سەرۆکوەزیران لە مانگی ڕابردوودا.
ئیمیلیانۆ فیتیپاڵدی، کە لە ڕۆژنامەی چەپی "دۆمانی" کار دەکات و ستیفانۆ فێڵتری وەک بەڕێوەبەری ڕۆژنامەکە تێیدا کار دەکات، تۆمەتبار کراون لەلایەن مێلۆنی بەوەی ڕاستییەکانی شێواندووە لە وتارێکدا کە ساڵی ڕابردوو بڵاویکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات مێلۆنی کە ئەو کات سەرۆکی پارتەکەی بووە، ، هەوڵی یارمەتیدانی هاوڕێیەکی داوە لە کاتی پەتای کۆرۆنادا تەندەرێکی حکومی بۆ دەربچێت.
مێلۆنی کە پارتەکەی فراتێلی دی ئیتالیا لەو کاتەدا لە ئۆپۆزسیۆن بوو، ئەمەی ڕەتکردەوە و سکاڵای یاسایی تۆمار کرد.
فیتیپاڵدی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی ڕابردوو دادوەرێک لە ڕۆما بڕیاریدا دادگاییکردنەکە ئەنجامبدات، پارێزەری مێلۆنی ئاماژەی بەوەشکردووە، وادەی دەستپێکردنی دادگاییکردنەکە بۆ 10ی تەمموزی 2024 دیاریکراوە.
ڕوونیکردەوە کە "تەنها زانیاری دروستی" گەیاندووە و بەڵێنی داوە کە خۆی و ڕۆژنامەکە بەردەوام بن لە لێکۆڵینەوەکان، لەنێویاندا ئەو فایلانەی کە بە "شەرمەزارکەر" وەسفی کردووە.
بڕیاری دادگاییکردنی فیتیپاڵدی هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی دادگاییکردنی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی دژە مافیا ڕۆبێرتۆ ساڤیانۆ، بە هاندانی مێلۆنی، بە تۆمەتی ناوزڕاندن بەهۆی ڕەخنەی لە هەڵوێستی سەرۆکوەزیران سەبارەت بە دۆسیەی کۆچبەران.
ناوبراو بە فیتیپاڵدی کە بە ئاشکراکردنی زانیاری لەسەر فەزیحەکانی ڤاتیکان ناسراوە، وتی: ئاساییە ڕۆژنامەنووسێکی بنکۆڵکاریی لە ئیتاڵیا دادگایی بکرێت.
لەکۆمێنتەکەیدا دەڵێت "بەڵام ئەمە یەکەمجارە لەبەرامبەر سەرۆکوەزیرانێکدا دادگایی دەکرێم کە بەبەراورد لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئۆپۆزسیۆن کاریگەرییەکی زۆری هەیە".
فیتیپاڵدی لە وتارەکەیدا باسی لەوە کردووە کە چۆن مێلۆنی پەیوەندی بە دۆمێنیکۆ ئارکوری، کۆمیساری تایبەتی حکومەتەوە کردووە کە بەرپرسە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بۆ ئەوەی تەندەری کڕینی دەمامک بۆ هاوڕێیەکی دەربچێنێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، مێلۆنی پشتڕاستی کردووەتەوە کە پەیوەندی بە کۆمسیارەوە کردووە، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە هەوڵی دانێت تەندەرەکە بۆ خۆشەویستەکەی دەربچێت
مێلۆنی و پارێزەرەکەی ڕۆژنامەکە تۆمەتبار دەکەن بە "بە مانشێتێکی چەواشەکارانە و ناوزڕاندن".
پارێزەری مێلۆنی، لوکا لیبێرا، ڕایگەیاندووە، ئەو داوایە "دەرئەنجامی بابەتی ئاشکراکردنی گەندەڵێیەکە، بەڵام ئەو وەک ناوزڕاندن، بێ بەڵگە بڵاویکردووەتەوە".
بەگوێرەی دوایین ئامار کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی ئامارەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لەو ساڵەدا ٩ هەزار و ٥٠٠ سکاڵای ناوزڕاندن لە دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.
لە ئیتاڵیا یاساکە سزای میدیاکان دەدات لە داواکانی ناوزڕاندن، بە زیندانیکردن لە ٦ مانگەوە بۆ ٣ ساڵ.
دادگای دەستووری ئیتالیا لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردبوو کە یاسا لەو بوارەدا دابڕێژنەوە و ئاماژەی بەوەدا کە سزای زیندانیکردن لەم جۆرە حاڵەتانەدا نادەستوورییە.