شارپرێس:
شاره‌وانى سلێمانى له‌باره‌ى بارانبارینه‌وه داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات هاوكاریانبن بۆئه‌وه‌ى لافاو دروست نه‌بێت.
له‌داواكاریه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانیدا هاتوه، داواکارن لەهاووڵاتیان، لەکاتی باران باریندا هەستن بە پاکكردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان، کە لەم وەرزدا بەهۆی وەرینی گەڵاوو گوڵی دار‌و درەختەوە توشی داپۆشین و گیران دەبێت.
له‌درێژه‌ى داواكاریه‌كه‌یدا شاره‌وانى سلێمانى ده‌ڵێت، داواكارین هاوولاتیان هاوکارمانبن لەپاکڕاگرتنی مەنهۆلەکانی بەردەم ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە.
شه‌پۆلێكى بارانبارین هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه‌و شاره‌زایانى كه‌شناسى هۆشداریانداوه له دروستبوونى لافاو له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم.
ئ.ق