فرۆشتنى دۆلار له‌هه‌ولێرو دهۆك ڕاگیرا

کوردستان

22/02/2023‌ 9388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كلیك بكه‌و له‌تێلیگرام شارپرێس جۆین بكه‌

سه‌رۆكى ئاڕ تى بانك هۆكاری ڕاگرتنی فرۆشتنی دۆلار بەگەشتیاران لەهەولێرو دهۆك ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پرۆسه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌كه‌می دۆلاره‌وه‌ نییه‌".


هەمیلە گەردی سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (ئاڕ تی بانك) لەبارەی ڕاگرتنی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانكی ناوەندیی لەلقەكانی هەولێرو دهۆك ڕونكردنه‌وه‌یداو ڕایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌كه‌می دۆلاره‌وه‌ نه‌بوه‌، به‌ڵكو بەهۆی ساختەكردنەوە بوە.

گەردی بەمیدیای نزیك له‌پارتى وتوە، "سەرەتا كڕیاری ڕاستەقینەی دۆلار هەبوە، بەڵام دوای زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار بەگەشتیاران كە بڕەكەی دەگەیشتە 7 هەزار دۆلار، بابەتی ساختە دروستبوە".

به‌وته‌ى گه‌ردى، "حكومەتی ئەمریكاو بانكی ناوەندیی عێراقیش ئاگادارن لەوەی، كەسانێك بەناوی گەشتیارییەوە دۆلار وەردەگرن‌و گەشت ناكەن، بۆیە ئەمریكا بەدواداچون دەكات‌و لەڕێگەی "سیریاڵ نەمبەر"ەوە كە لەسەر دۆلارەكانە دەزانێت لەكوێ خەرجدەكرێن".

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاڕ تی بانك ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، "ئەگەر كەسێك دۆلار بەشێوەی كاش بەناوی گەشتیارییەوە وەربگرێت‌و لەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەكات خەرجی نەكات‌و بیهێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان كێشەی بۆ دروستدەبێت، هەروەها لەماوەی 30 ڕۆژدا ناوی ئەوكەسانە دەچێتە ئینتەرپوڵەوە كە گەشتیان نەكردوەو كێشە بۆ پاسپۆرتەكانیانە دروستدەبێت، بەشێك لەنوسینگەكان‌و كەسانی دەوڵەمەند بەپارە خەڵك بۆ كڕینی دۆلار دەنێرن".

ش.هـ