"ڕێلمی 11" نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی چینی.. کامێرا و پاتری و ڕامی بێ هاوتای هەیە

هەمەڕەنگ

12/08/2023‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای “Realme” چینی نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی بەناوی“Realme 11” خستە بازاڕەوە کە شاشەیەکی 6.4 ئینجSuper AMOLEDی هەیە، بەڕوونی 2400 x 1080 پێکسڵ.

کۆمپانیا چینییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە شاشەی مۆبایلەکە تێکرای چالاکبوونی وێنەی90 هێرتزە، هەروەک لەرێگای شووشەی گۆریلا گلاس 5 وە لە ڕووشان و تێکچوون پارێزراوە.
هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی مۆبایلەهۆشمەندە نوێیەکەیRealme 11یەبریتییە لە بوونی ڕامی 12 گێگابایتو پڕۆسێسەریMediaTek Hello G99، ئەوە جگە لە توانای بیرگەی ناوەوەی 256 گێگابایت.
کامێرای دواوەی مۆبایلەکە پێکهاتووە لەهاوێنەیەکی سەرەکی 108 مێگاپێکسڵ و هاوێنەی قووڵی 2 مێگاپێکسڵ، ئەمە جگە لە کامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێکسڵ بۆ گرتنی سێڵفی.
مۆبایلەکە هەستەوەری پەنجەمۆر و پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێری تێدایە، کە دەتوانرێت لەڕێگەی دەرچەیUSB-C بارگاوی بکرێتەوەبە توانای 67 وات .
مۆبایلە زیرەکە نوێیەکەی “Realme 11” پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی “4G” و “Wi-Fi 5” و Bluetooth 5.2 دەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە