پسپۆڕان چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە ئاشکرا دەکەن

تەندروستی

03/09/2023‌ 1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشیی شەکرە حاڵەتێکی درێژخایەنە و پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی ورد و بەئاگایانە هەیە بۆ ڕێگریکردن لە لێکەوتە تەندرووستییە مەترسیدارەکان، بەڵام بەوتەی پسپۆڕان ئەنجامدانی هەندێک گۆڕانکاریی بچووک لە شێوازی ژیانی ڕۆژانەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە کێشە تەندروستییە گریمانکراوەکانی پەیوەست بە نەخۆشیی شەکرە، وەک تێکچوونی دەمار و گورچیلە و دڵ.

بەگوێرەی پێگەی تەندرووستیی «only my health»، دکتۆر دی بی سینگ پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان لە نەخۆشخانەی ڕیجێنسی سوپەر سپێشاڵیتی لە وڵاتی هیندستان، ئەو  شێوازی ژیانەی ئاشکرا کردووە کە پێویستە کەسێکی توشبووی نەخۆشیی شەکرە پەیڕەوی لێبکات بۆ ئەوەی تووشی لێکەوتە تەندرووستییە مەترسیدارەکان نەبێت.
لێرەشدا ئاماژە بەو ڕێنماییانە دەکەین کە ئەو پسپۆڕە بۆ توشبوونی نەخۆشیی شەکرەی کردووە کە ئەوانیش:
oپەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی هاوسەنگ و دەوڵەمەند بە دانەوێڵەی تەواو و میوە و سەوزە و پڕۆتینی بێچەوریی و چەوریی تەندرووست.
oچالاکیی جەستەیی بەردەوام و ڕێکوپێک، وەک رۆیشتن و مەلەوانیی و لێخوڕینی پایسکیل.
oدابەزاندنی کێشی جەستە و پارێزگاریکردن لە کێشێکی تەندرووست.
oچاودێریکردنی ئاستی شەکری ناو خوێن بەشێوەیەکی بەردەوام.
oخواردنی دەرمانەکان بەوشێوەیەی پزیشک نووسیویەتی، بۆئەوەش نابێت نابێت بێ راوێژی پزیشک هیچ دەرمانێک بگۆڕێت.
oوازهێنان لە جگەرەکێشان و سنووردارکردنی بەکاربردنی خواردنەوە کحوولییەکان.
oئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی بەشێوەیەکی بەردەوام.
oکۆنترۆڵکردنی شڵەژانە دەروونییەکان و زاڵبوون بەسەر گرفتە دەروونییەکان.
oچاودێریکردنی بوونی هەر جۆرە برینێک و پشکنینی رۆژانەی قاچەکان، ئەوە جگە لە لەپێکردنی پێڵاو و گۆرەویی ئاسوودە و گونجاو بۆ قاچەکان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی