شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكی حیزبەكە هەڵبژێردرایەوە.
بەپێی زانیارییەكان، بە كۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.
بەپێی زانیاریەكان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ھەرسێ ئەنجومەنەکەی یەکێتی دەبێت و ھەر یەکەیان سکرتێرێکی دەبێت و شێخ جەعفەر سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد.