شارپرێس:
کۆمپانیای Canon ی ژاپۆنی کامێرایەکی نوێی فرە بەکارهێنانی ئاشکراکرد کە تایبەتمەندیی ناوازە بۆ عاشقانی دیکۆمێنتکردنی ڤیدیۆیی دەستەبەر دەکات.
جیاوازترین تایبەتمەندیی کامێرایCR-N100هاوێنەکەیەتی، کە لەسەرتەوەری جوڵاو جێگیرکراوە کە وا دەکات بە ئاراستەی جیاوازدا بسوڕێتەوە، ئەمەش وا دەکات کامێراکە بەکاربهێنرێت بۆ بەڵگەنامەکردنی ڤیدیۆکان لە گۆشەی جیاوازەوە لەکاتی وێنەگرتندا.
شتێکی تری جیاواز لەم کامێرایەدا ئەوەیە کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە دوورەوە کۆنترۆڵی بکات بۆ ئەوەی بۆ وێنەگرتنی بابەتێک گونجاو بێت یان وەک ئامرازێک بۆ کۆبوونەوەی ڤیدیۆیی بەکاربهێنرێت، ئەمە جگە لەوەی سیستەمی فۆکەسی ئۆتۆماتیکی هەیە کە تایبەتمەندی ناسینەوەی دەموچاوی هەیە بۆدابینکردنی شوێنپێ هەڵگرتنی ئۆتۆماتیکی بەکارهێنەر لە کاتی وێنەگرتن.
کامێراکە پشتگیری لە بەرنامەیAuto Tracking دەکات کەیارمەتی بەدواداچوونی ئۆتۆماتیکی دەنگەکان دەدات، هەروەها بەهاوێنەیەک تەیار کراوە کە توانای بەڵگەکردنیڤیدیۆی 4Kی کوالێتی بەرزی هەیە و وێنە و ڤیدیۆکان بەکوالێتییەکی بەرز دیکۆمێنت دەکات.
هەروەک (3480/2160) پێکسڵ و تەکنەلۆژیای زوومکردنی بینایی 20X، و توانای زوومکردنی ئەلیکترۆنی 20Xو تایبەتمەندیی کۆنترۆڵکردن لەدوورە و بوونی دەرچەی HDMI وUSB بۆئەوەی بەهەموو جۆرە ئامێرە جیاوازەکانەوە ببەسترێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی