توێژینەوەیەکی فینلەندیکە
لەمدواییەدا بڵاوکراوەتەوە،ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانەی لە منداڵیدا بەهێزتر و خێراتر
و نەرمتر بوون، لەتەمەنی هەرزەکارییدا قەبارەی مادەی خۆڵەمێشی مێشکۆکەیان زیاترە.
بەگوێرەی رۆژنامەی
"ئێسکپرێس"ی بەریتانی، توێژینەوەکە کە لە زانکۆکانی ڤاسکۆلا و ڕۆژهەڵاتی
فینلاند ئەنجامدراوە، پەیوەندییەکانی نێوان توانای دەمارە ماسولکەکان و گەشەکردنی مێشکۆکە
و گرنگی ئەم بابەتە بۆ زانین و فێربوون باسکردووە،ئەو پەیوەندییەش پێشتر روون
نەبووە.
بەڵام توێژەران ئاماژەیان
بەوە کردووە کە ئەو هەرزەکارانەی کە توانای دڵ و هەناسەدانیان باشترە، قەبارەی کۆی
گشتی مادەی خۆڵەمێشی مێشکۆکەیان بچووکترە، ئەمەش دۆزینەوەیەکی دژبەیەک بووە و پێویستی
بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.
دکتۆر پتری گالانکۆ،توێژەری
بەشدار دەڵێت: "توێژینەوەکەڕۆشنایی دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان لەشڕێکیی
و مێشکۆکە.. ئەوەش پێویستیی بەوەیە لەداهاتوودا تاقیکردنەوەی زیاتری لەسەر بکرێت کە
پێوانەکردنیڕاستەوخۆی لەشجوانی دڵ و هەناسەدان و وێنەگرتنی نوێی مێشک بەکاربهێنن بۆ
هەڵسەنگاندنیژمارەیەکی زیاتری خەڵک، بۆ باشتر تێگەیشتن لە پەیوەندیی هۆکارانەی نێوان
لەشڕێکیی و گەشەکردنی مێشکۆکە".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
