شارپرێس:
بەڕێوەبەری كەشناسیو بومەلەرزەزانیی ھەرێم دەڵێت، "گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان کردوەو ساڵانی داهاتوش ئەو گۆڕانکارییانە بەردەوامدەبێت"، دهشڵێت، "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین زۆرتر دەبێت".
فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری كەشناسیو بومەلەرزەزانیی ھەرێم ڕایگەیاند، لەبەرەبەیانی ئهمڕۆوه شەپۆلی بارانبارین چڕتر دەبێتەوە بەتایبەت لەهەردوو سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک، سەبارەت بەسنوری پارێزگای سلێمانیش پێشبینیدەکرێت شەپۆلی بارانبارین لەدوای کاتژمێر 11ی بەیانی چالاک بێتو تا دوای نیوەڕۆ بەردەوامدەبێت، ئەمەش وادەکات پلەکانی گەرما بەڕادەیەکی بەرچاو لەچوار بۆ پێنج پلە ڕوو لەدابەزین دەبێت، ئەمەش وادەکات لەناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەستپێبکات".
بەڕێوەبەری كەشناسیو بومەلەرزەزانیی ھەرێم دەشڵێت، "هۆکاری ئەو باران بەخوڕانەی ئەمساڵ بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە لەسەرتاسەری جیهان، هەرێمی کوردستانیش بەدەرنییە لەو گۆڕانکاریانە، بۆ ئەمساڵو ساڵانی داهاتوش ئەم ڕەوشەی کەشوهەوا بەمشێوەیە دەبێت، یەکێک لەو ڕاسپاردانەی ڕێکخراوە کەشناسیە جیهانەکان دەڵێن دەبێت مرۆڤ خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو گۆڕانانەی کەشوهەوا".
بهوتهى فازڵ ئیبراھیم، پێشبینیدەکرێت خێرایی با بگاتە سەروی 35 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، هەربۆیەش ئەم بایە وایکرد ئەمشەو ڕێژەی دابارین کەمتربێت، بەڵام سبەی بەیانی پێشبینی کەمبونەوەی خێرایی با دەکرێت، لەهەمانکاتیشدا بەمهۆیەوە پێشبینیدەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتربێت.
ئهوهشى وت، "لەسێ ساڵی ڕابردودا هەرێمی کوردستان توشی کارەساتێکی سروشتی بوو ئەویش وشکەساڵی بوو، ئەمەش وایکرد کاریگەرییەکانی بەردەوامبێت، ئەمساڵ بەراورد بکەین بەپار ساڵ لەڕوی بارانبارینەوە لەوکاتە لەسەرتاسەری هەرێم بەڕێژەی 20% بەراورد دەکرێت ئەم ڕێژەیەش دڵخۆشکەرە، وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دڵخۆشکەر دەبێت، ئەمساڵ پێشبینیدەکرێت دیاردەی نینۆ زاڵ بێت لەسەر ناوچەکە، لەهەرساڵێکیش دیاردەی نینۆ زاڵ بێت بۆ ناوچەکانی ئێمە دڵخۆشکەر دەبێتو ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت".
