شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حكومه‌تى عێراق دەستیکرد بەدابینکردنی پارە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 11و تائێستا واده‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 9 له‌هه‌رێمى كوردستان دیارنییه.
به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستیکردوە بەڕێکارەکانی دابینکردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دوەم، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بەپرۆسەی ڕێکخستنی خەرجکردن.
وەزارەتەکە داوای لەهەموو یەکەکانی خەرجکردن لەوەزارەتەکان‌و پارێزگارەکان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە پێداچونەوە بەلیستی موچە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دارایی‌و دابەشکردنی بەزوترینکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌هه‌رێمى كوردستان تائێستا واده‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 9 دیارنییه‌و ئاینده‌ى سێ موچه‌ى دیكه‌ى مانگه‌كانى (10، 11و 12)ش به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه.