شارپرێس:
دواى وازهێنانى دوو كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك‌و په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ڕیزه‌كانى یه‌كێتیه‌وه، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى هاته‌ده‌نگ‌و هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه ئه‌و دۆخه‌یان له‌ڕیزه‌كانى حزبه‌كه‌ى له‌كه‌ركوك دروستكردوه، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، به‌فه‌رمانى بارزانى لیژنه‌یه‌كى باڵا پێكهێنراوه.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له (مه‌سعود مەلا پەروێز كاندیدى ژماره 2ى پارتى‌و د. سامان محه‌مه‌د شه‌ریف كاندیدى ژماره 21)ى ئه‌و حزبه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك وازهێنانى خۆیان له‌ڕیزه‌كانى پارتى ڕاگه‌یاندو په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه كرد، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى هاته‌ده‌نگ‌و فه‌رمانیكردوه هه‌رچى زوه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشه‌یه له‌كه‌ركوك دروستبكرێت.
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه زانیویه‌تى، "مه‌سعود بارزانى نیگه‌رانى خۆى له‌و دۆخه ڕاگه‌یاندوه كه له‌كه‌ركوك هاتۆته پێشه‌وه‌و فه‌رمانیكردوه هه‌رچى زوه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له پێكبهێندرێت‌و هۆكارى په‌یوه‌ندیكردنى دوو كاندیدى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كێتیه‌وه بزانرێت‌و هه‌ركه‌س هۆكارو كه‌مته‌رخه‌مه به‌توندیى سزا بدرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس ده‌ستیكه‌وتون، "مه‌سعود بارزانى زۆر نیگه‌رانى نیشانداوه له‌وه‌ى چۆن ده‌كرێت كاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕیزه‌كانى پارتى به‌جێبهێڵن، له‌كاتێكدا ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌بێته كاندید، سه‌رجه‌م فلته‌ره‌كانى سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى‌و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن ده‌بڕێت‌و دواجاریش خودى بارزانى خۆی دوا فلته‌ره، چۆن ده‌كرێت دواى پێدانى متمانه له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌موو فلته‌ره‌وه، ئینجاش وازهێنان له‌پارتى ڕابگه‌یه‌نێت".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، ئه‌و لیژنه باڵایه‌ى بارزانى فه‌رمانیكردوه به‌پێكهێنانى بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى له‌كه‌ركوك پێكهاتون له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى‌و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن.
زانیاریه‌كانى شارپرێس باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، دواى وازهێنانى ئه‌و دوو كاندیده‌ى پارتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كه ئه‌و حزبه متمانه‌ى زۆرى پێیان هه‌بوه، جۆرێك له‌شپرزه‌یی له‌مه‌كته‌بى ڕێكخستنى ئه‌و حزبه له‌كه‌ركوك دروستبوه‌و بارزانیش فه‌رمانیكردوه به‌لیژنه باڵاكه به‌زویى ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكه‌ن‌و هۆكاره‌كه‌ى بۆ ڕون بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك پارتى به‌نیازه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به‌كاندیده‌كانى پڕبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه ئێستا‌و نه دواى ده‌رچونیشیان بتوانن واز له‌پارتى بهێنن‌و په‌یوه‌ندیى به‌هیچ حزبێكى دیكه‌وه بكه‌ن.
