په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه عێراق ده‌یه‌وێت پشت به‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت خشته‌ی خه‌رجی و موچه‌كانی ئه‌مساڵی هه‌رێم دیاریبكات.
د.بڕیار ره‌شید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "له‌به‌غدا، چاومانكه‌وت به‌هه‌ریه‌ك له وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵ و بریكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری ده‌رهێنان و دابه‌شكردن و گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم".
د.بڕیار ره‌شید ده‌ڵێت: "تێچووی ده‌رهێنـانی نه‌وت كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت بوو له ئێستا له‌یه‌كتێگه‌شتنی له‌سه‌ر دروست بووه".
وتیشی: "حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌یه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی پێكرا بگه‌ن به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له‌سه‌ر نرخی ده‌رهێنانی نـه‌وت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ردانی كۆتا جاری ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كان (ئینفۆیس) بخاته به‌رده‌م دیوانی چاودێری دارایی عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت پشت به‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم خشته‌ی خه‌رجی و موچه‌كانی بۆ ئه‌مساڵ دیاریبكات و بنێردرێته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی، هه‌روه‌هـا له هه‌مواری یاسایی بودجه پرسی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر بكـات".