شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چوارساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌توانین ناوبنێین، چوار ساڵی خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كانی هاوشێوه‌ی (كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت)، وتیشی:"له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه به‌و مه‌رجه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن".
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "من نازانم له‌كوێی دونیا هه‌بوه حكومه‌تێك هه‌وڵبدات نرخی نان هه‌رزان بكات، لایه‌نێكی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت دژ به‌و هه‌نگاوه به‌یاننامه ده‌ربكات".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى وتویه‌تى، "زۆر ناجوامێرانه به‌شێك له‌حزبه سیاسییه‌كان نانی خه‌ڵكیان به‌سیاسی كرد، پرسی هه‌رزانكردنی نان‌و سه‌مونیان كرده ڕوداوێكی مه‌ترسیدار، من دڵنیایی ئه‌وه ده‌ده‌م، هیچ شتێك ڕونادات به‌زیانی خه‌ڵكی كاسبكار ته‌واوبێت".
سه‌باره‌ت به‌پرسی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ورامانى وتى:"ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر دوو پرس له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌مان كردوه، یه‌كیان موچه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش بابه‌تی نه‌وته، بۆ ئه‌م دوو پرسه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ قسه‌یكردوه، ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن، سه‌ردانی به‌غدایان كردوه‌و گرێبه‌سته‌كانیان پیشانداوه، له‌باره‌ی ورده‌كاری كاره‌كانییان، ڕونكردنه‌وه‌یانداوه، كه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوه‌و دۆسییه‌یه‌كی شه‌فاف بوه".
ئه‌وه‌شى وت:"ڕێكه‌وتن له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ورده‌كاری ڕێككه‌وتنه‌كه ڕازیبوه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك، ئه‌گه‌ر له‌داهاتودا ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكرێت".