ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار جوتیار لە پارێزگای دهۆک لەسەر رووبەری 798 هەزار و 720 دۆنم زەوی بەرهەمی گەنم چاندوە، داواکارن حکومەتی فیدراڵ هەموو گەنمەکانیان وەربگرێت، وەک خۆیان دەڵێن ماوەیەکی کەم ماوە دەست بە دروێنە بکەن و نازانن چی لێ بکەن.