شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەبەرنامەیەکی ڕادیۆییدا ئهمڕۆ ڕایگەیاند، "پێمخۆشە ئێستا دیبەیتێک لەگەڵ جۆ بایدن بکەم، چونکە دەبێت دیبەیتێکمان هەبێت، بۆیە داوای لێدەکەم لەپێناو وڵات دیبەیتێک بکات".
بۆ وەڵامی داواکەی ترەمپ ڕۆژنامەنوسان پرسیاریان لەجۆ بایدن کردوهو بایدن-یش کە سەر بەپارتی دیموکراتە، وتویهتى:"ئەگەر من لەشوێنی ئەو بومایە، منیش دەمویست دیبەیتێك بکەم، بەڵام من هیچم نییە، بۆ كردنی دیبەیت".
بهگوێرهى ڕاپرسىو میدیاى ئهمریكى، ئەگەرێكى زۆر ههیە دۆناڵد ترهمپ لەکێبڕکێی پارتی کۆمارییەکان بۆ ڕکابەری بایدن لەهەڵبژاردنەکانی 5ی ئەم مانگەدا سەرکەوێت، بەڵام تائێستا بڕیار لەسەر کاندیدکردنی نەدراوە، هەروەها نیکی هێلی ڕکابەرە کۆمارییەکەی داوای کرد ترەمپ دیبەتێکی لەگەڵ ئەنجامبدات، بەڵام ترەمپ ڕەتیکردەوە.
هێلی پارێزگاری پێشوی ویلایەتی کارۆلینای باشورو باڵیۆزی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەردەمی ترەمپ، لەڕاپرسییەکانی بیروڕادا لەدوای ترەمپ پلەی دوەمە، بەڵام بەڵێنیداوە بەردەوامبێت لەڕکابەری ترەمپ بۆ کاندیدکردنی کۆمارییەکان.
ترهمپو بایدن لەکێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 دوو دیبەیتیان ئەنجامدا، دیبەیتی سێیەمیش هەڵوەشایەوە ئەمیش دوای ئەوەی ترەمپ توشی نەخۆشی Covid-19 بوو، ڕەتیکردەوە لەدورەوە بەشداریی دیبەیتێکی مەجازی بکات.
بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، کە دۆناڵد ترهمپی کاندیدی کۆمارییەکانو جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکانو سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کێبڕکێ لەسەر ئەو پۆستە دەکەن.
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)