کۆمپانیایەکی چینی کاتژمێرێکی هۆشمەندی پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕەوە

هەمەڕەنگ

09/02/2024‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

کۆمپانیای Rugbid کاتژمێرێکی زیرەکی نوێی خۆی بەناوی “Model A” خستە بازاڕەوە، کە چەندین ئەرکی تەندرووستیی پێشکەش دەکات، وەک پێوانی پەستانی خوێن، پێوانی لێدانی دڵ، و تێربوونی ئۆکسجینی خوێن بە درێژایی کاتژمێر، ئەمە جگە لەوەی بەدواداچوون بۆ چالاکییە وەرزشییەکان دەکات.

کۆمپانیا چینیەکە ڕوونیشیکردۆتەوە، کاتژمێری زیرەکی مۆدێل A بۆ دیزاینێکی کلاسیکیی بازنەیی گۆڕاوە و تاجێکی سووڕاوە لە لای ڕاستەوەهەیە، هەروەک بە ڕەنگی ڕەش لەگەڵ قایشێکی سلیکۆن بە هەمان ڕەنگ یان بە زیو لەگەڵ قایشێکی چەرمیی قاوەیی بەردەستە.

لە ڕووی تەکنیکییەوە کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکە شاشەیەکی OLED ی 1.69 ئینج و کامێرای HD بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی و قەبارەی خەزنکردنی 3 + 32 گێگابایت هەیە.

کاتژمێرە نوێیەکەی کۆمپانیای Rugbid سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید بەڕێوەدەبات و ئەمەش ڕێگەی دەستگەیشتن بە فرۆشگای گووگڵ و کۆمەڵێک بەرنامەی گووگڵ لەوانەش نەخشەی گووگڵ دەدات.

کاتژمێرە نوێیەکە پشتگیری لە پەیوەندی وای فای و بلوتوس و 4G دەکات، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندیی دیکەی وەکو پەخشکردنی میوزیک و کردنەوەی قفڵی دەموچاو و ڤیدیۆ پلەیەر.

کاتژمێرە زیرەکەکە نوێیەکە پاترییەکی 800 میلی ئەمپێری هەیە، هەروەک بەهۆی ئەوەی بۆسییەکەی کە لە ئالۆوی زینک دروستکراوە بەپێی پۆلی پاراستنی IP67 بە باشی پارێزراوە، هەروەک بە نرخێکی نزیکەی 160 دۆلار بەردەستە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی