ئیسرائیل کوژرانی 12 هەزار چەکداری لە غەززە راگەیاند

جیهان

12/02/2024‌ 1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، توانای شەڕکردنی بزووتنەوەی حەماس لە شەڕی غەززەدا بۆ نیوە کەم بووەتەوە و زیاتر لە 12 هەزار چەکداری بزووتنەوەکە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار یان دیل کراون.

  ئیلۆن لیڤی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  سێ لەسەر چواری لیواکانی حەماس لەنێوبراون و زیاتر لە 12 هەزار چەکداریش کوژراون.

 ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتێک ژمارەی ئەو چەکدارانە لەبەرچاو دەگریت کە بریندار بوون یان دەستگیرکراون، ئەمە بەو مانایەیە کە زیاتر لە نیوەی توانای شەڕکردنی حەماس نەماوە.