سیرۆتین بە "هۆرمۆنی دڵخۆشیی" ناودەبرێت، چونکە بەرپرسە لە باشترکردنی باری دەروونیی و بەرزکردنەوەی ورە و دانانی زەردەخەنەیەکی هەمیشەیی لەسەرروخسار.
هەرچەندە هیچ خۆراکێک نییە کە ئەم هۆرمۆنەی تێدابێت، بەڵام هەندێک خۆراک بەرهەمهێنانی لەجەستەدا زیاد دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕی Healthline , دەتوانرێت ئەو توخمانەی کە بەشدارن لە بەرهەمهێنانی سیرۆتین زیاد بکرێت بە خواردنی: ساندویچێکی گۆشتی عەلەشیش لەگەڵ نانی بۆر.
هەروەک جگە لە ئەم دووانەی سەرەوە، هەریەک لە برنجی قاوەیی لەگەڵ سەلەمون، شۆڤان و چەرەساتەکان، کەرەی عەلی بابا لەگەڵ شیر، و قۆخ و ئەناناس رۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی سیرۆتین.
بەرکەوتنی تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بۆ ماوەی15 خولەک بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی دڵخۆشیی لە جەستەدا باشتر دەکات.
ئەوەش هاتووە: وەرزشکردن بەتایبەتیی لە دەرەوە بەشدارە لەڕێکخستنی هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان، لەڕێگەی کەمکردنەوەی هۆرمۆنی سترێس کۆرتیزۆڵ، هەروەک زیادکردنی سیرۆتین کە باری دەروونیی باشتر دەکات.
ڕێگاکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی سیرۆتین لە جەستەدا بریتین لە: مەساجکردن، پێکەنین یان کۆمێدیا، و بەسەربردنی کات لەگەڵ کەسانی خۆشەویست.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی