ئەلێکسی ناڤالنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆنی رووسیا کۆچی دواییکرد

جیهان

16/02/2024‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەلێکسی ناڤالنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆنی رووسیا لە نێو زیندان کۆچی دواییکرد.

دەزگای زیندانەکانی رووسیا دەڵێت، ناڤالنی لە کاتی پیاسەکردندا تەندرووستی تێکچووە و کۆچی دوایی کردووە، نەتوانراوە ژیانی رزگاربکرێت.

لای خۆیەوە کۆشکی کرێملن رایگەیاند ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا لە مردنی ناڤالنی ئاگادارکراوەتەوە.