شارپرێس
پارێزگاری بانکی ناوەندی
رایگەیاند، هەوڵی پەرەپێدانی میکانزمێکی نوێ دەدەن بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران،
تا لە رێگەیەوە دۆلار تەنها بە گەشتیاری راستقینە بفرۆشرێت.
عەلی عەلاق، پارێزگاری
بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بونی کێشە
لە سیولەی دیناری عێراقی بڵاوکراوەتەوە دورە لە راستییەوە، بەڵکو بانکی ناوەندی بەردەوامە
لە رێکارەکانی پرۆسەی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی پەیوەست بە سیولە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی
وتیشى: میکانزیمی پەیداکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران پەرەپێدەدەین بۆ ئەوەی بە شێوەی
زنجیرەیی بێت لە فڕۆکەخانە عێراقییەکان، هەندێک لەو سیستمانەش لە فڕۆکەخانە عێراقییەکان
تەواوبون و چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراو هەڵدەستن بە دابەشکردنی دۆلار.
ڕاشیگەیاند، ئەو میکانیزمە
نوێیە بەم زوانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و گەشتیار دەتوانێت لە رێگەی ناوتۆمارکردن
لە سەکۆی ئەلیکترۆنی داواکاری دۆلار پێشکەش بکات و دواتر لە فڕۆکەخانەکان وەریبگرێت،
ئەو میکانیزمەش بۆ ئەوەی دۆلار تەنها بە گەشتیاری راستەقینە بفرۆشرێت.