زیاتر لە شەش هەزار کەس لە ساڵى ڕابردوودا ژنى دووەمیان هێناوە

عیراق

28/02/2024‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

بەپێى ڕاپۆرتێکى سەرۆکایەتی دەستەی چاودێریی دادوەری عێراق، له‌ ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س هاوسه‌رگیری دووه‌میان به‌شێوه‌ی ئاشكرا و به‌ ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌كه‌م ئه‌نجام داوه‌.

سەرۆکایەتی دەستەی چاودێریی دادوەری عێراق له‌ راپۆرتێكدا بڵاویکردەوە، له‌ ساڵی رابردوودا شه‌ش هه‌زار و 436 كه‌س سه‌ردانی دادگاكانیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دووه‌م.

بەپێى ڕاپۆرتەکە،هەزاران كه‌سی دیكه‌یش هاوسه‌رگیری دووه‌میان پێكهێناوه‌، به‌ڵام به‌ نهێنی بووه‌ و سه‌ردانی دادگاكانیان نه‌كردووه‌ بۆ تۆماركردن.