شارپرێس
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن
و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، داعش به‌دوای ده‌رفه‌تدا ده‌گه‌ڕێت بۆ
هێرشكردنه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و له سۆشیال میدیاش خۆیان كاراكردووهتهوه
و دەڵێت: له بواری زانیاری پێویستیمان
به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه.
لیوا عوسمان محه‌مه‌د،
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سایتى پارتى وتووە:
هاوكاری هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، له پرۆسه‌ی ڕاوێژكار و
هاوکاری لۆجستی بۆ پێشمه‌رگه درێخی‌یان نه‌كردووه، ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌نێوان
هه‌ردوولا هه‌یه، به‌پێی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتن هاوكاری ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت
تا ساڵی 2026.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌ترسی
داعش هه‌ر ماوه، ئه‌م ناوچانه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ناوچه‌ی بە ئه‌منی
هاوبه‌ش ناویان ده‌برێت، ماوه به‌ماوه تیرۆستان له‌و ناوچانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، تیرۆستان
ده‌یانه‌وێت به‌دوای بۆشاییه‌كدا بگه‌ڕێن و ئاراسته‌ی شه‌ڕی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی
عێراق بگۆڕن، ئه‌م مه‌ترسیانه هه‌ر ماون بۆیه پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاری
هاوپه‌یمانان هه‌یه و داواكارین هاوكارییه‌كان له ئاستی ئه‌و ڕووبهڕووبوونهوانهبن
كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه.
ئەو بەرپرسەى وەزارەتى
پێشمەرگە وتیشى: ئیستا داعش و گروپه تیرۆرستییه‌كان له‌ناو تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاش
چالاكن بۆیه له بواری زانیاری پێویستیمان
به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه و چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه جۆر و شێوه‌ی
هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئایندهی نزیكدا بگۆڕێت.