وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشکرایکرد، لیژنه هونه‌رییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه هونه‌رییه‌كان له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر كارده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی رێككه‌وتنی كۆتایی و شه‌فاف له‌نێوان هه‌ردوولا، بۆ كۆتایهێنان به‌و ناكۆكییانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
عاسم جیهاد ده‌ڵێ: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت قورس نییه‌و له‌گه‌ڵ توركیا قسه‌مان كردووه‌و وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه بۆرییه‌كان ئاماده‌ن.
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بەبڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس نزیکدەبێتەوە لە ساڵێک، حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی نزیكه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی بەوهۆیەوە له‌ده‌ستداوە.