شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم له‌هه‌واڵێكى به‌په‌له‌دا ئاشكرایكرد، توانیویانه بكوژى شوعەیب زارعی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌ستگیربكه‌ن.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕوداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانى ڕاگەیاند.
شەوی ڕابردوو ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەناوچەی زڕگوێزى نزیک سلێمانى کە بارەگای حزبەکە لەو ناوچەیەیە کوژرا.
له‌و ڕوه‌شه‌وه دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى، "پاش لێکۆڵینەوەو بەدواداچون، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری تۆمەتباری ڕوداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان‌مان دەستگیرکردوە".