شارپرێس:
وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵاى ھەڵبژاردنەکانی عێراق بهسهردانێك گهیشته ھەولێر، ڕاگهیهنراوێكى كۆمسیۆنیش زانیاریى ورد لهبارهى ئامانجى ئهو سهردانه بۆ ههرێم ئاشكرادهكات.
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لەڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، وەفدەکەی کۆمسیۆن کە لەلایەن عەباس فەتلاوی سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنەوە سەرۆکایەتی کراوە لەگەڵ لێپرسراوانی بەشەکانی نوسینگەی ھەڵبژاردنی ھەولێر کۆبوەتەوەو بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون لەکارو ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لەکۆبوونەوەکەدا پشتگیریی فەرمانگەی ھەڵبژاردن دوپاتکرایەوە لەڕێگهی لیژنە لۆجستیو ئیدارییو ھونەرییەکانەوە بەمەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا، وەفدەکە سەردانی کۆگاکانی نوسینگەی ھەولێرو نوسینگەی دەستەی ھەڵبژاردنیان کرد بۆ ئاگاداربون لەچۆنێتی بەڕێوەچونی کارەکان.