پوتین هۆشداری هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەدات

جیهان

18/03/2024‌ 834 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، جێگیرکردنی هێزەکانی ڕۆژئاوا لە ئۆکرانیا دەتوانێت جیهان بەرەو لێواری جەنگی جیهانی سێیەم ببات و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە.

پوتین، لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسان لە بارەگای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، وتی ڕووسیا پێویستی بە بیرکردنەوە لەو لایەنە دەبێت کە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵیدا بکات سەبارەت بە ئەگەری هێنانەدی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بژاردە نییە، فەرەنسا دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە لە ئۆکرانیا.

پوتین هەروەها ڕەخنەی لە سیستەمی سیاسی ئەمریکا گرت و وتی"هەموو جیهان گاڵتە بە واشنتۆن دەکات".