ترەمپ داوای راگیرانی شەڕی غەززە دەكات

جیهان

18/03/2024‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد کە بە خێرایی کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت و "بگەڕێتەوە بۆ ئاشتی".

ترەمپ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز، پەیامی ئاراستەی ناتانیاهۆ کرد و وتی: دەبێت ئەم بابەتە تەواو بکەیت، بە خێرایی بیکەیت، و بگەڕێیتەوە بۆ  ئاشتی، ئێمە پێویستمان بە ئاشتییە لە جیهاندا، پێویستمان بە ئاشتییە لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاستدا ."

ترەمپ وتیشی،  ڕەخنەکانی چاک شومەر، سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران لە ئیسرائیل بە پاڵنەری سیاسەتی ناوخۆیی بووە.

بەپەلە