وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە بڕیارەکەی پارتی بۆ بایکۆتی ھەڵبژاردن نیگەرانین

کوردستان

18/03/2024‌ 3272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "لە زۆربەی ئەو نیگەرانیانەش دەگەین کە لەلایەن کوردی عێراقەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەم دوایەی دادگای باڵای عێراقەوە دەرکران، بەڵام پێمانوانییە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی پارتی و گەلی کوردستان و عێراقیش بە گشتی بکات".
 
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، لە بڕیارەکەی پارتی لەبارەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن "نیگەرانین و پشتیوانیی هەڵبژاردنێک دەکەین هەموو لایەک تێیدا بەشدار بێت".