باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە بڕیارەكەی پارتی نیگەرانە

کوردستان

18/03/2024‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
 

 شارپرێس:

ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەڵێـت "ئێمە نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان".

هەروەها باڵیۆزی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات، نیگەرانين لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە و داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەين دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن.

دەشڵێـت "هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان دەبێ دەنگیان هەبێت لە دیاریكردنی داهاتوویاندا".