به‌ڵێنێك له‌تره‌مپه‌وه‌

جیهان

19/03/2024‌ 2612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ له‌ڕێگه‌ى په‌یامێكه‌وه‌ بەڵێنیدا كه‌ ئەگەر لەهەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ململانێی ئۆکرانیا لەڕێگەی دانوستان لەگەڵ ڕوسیا چارەبکات.


دۆناڵد ترەمپ لەگردبونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا ڕایگەیاند، "پێویستە سەرۆکەکانی ڕوسیاو ئۆکرانیا کۆبکەینەوەو بڵێین، ئێوە دەبێت ئاشتی ڕابگەیەنن‌و من هەندێک قسە بۆ هەریەکەیان دەکەم کە بەهەموو جیهان ناڵێم، بەڵام دەتوانم بیکەم".

ترەمپ چەندانجار ڕایگەیاندوە، ئەگەر لەهەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا لەماوەی یەک دوو ڕۆژداو بەچەند پەیوەندیی تەلەفۆنی، ململانێی ئۆکرانیا چارەدەکات.

هەروەها لای خۆیەوە ترەمپ، زێلێنسکی بە"گەورەترین بازرگان لەمێژودا" وەسفکردو ڕایگەیاند، واشنتۆن سەدان ملیار دۆلار لەدەستدەدات ئەگەر "ئۆکرانیا  لەگەڵ ڕوسیا ڕێکبکەوێت".

ترەمپ بەڵێنیشیدا دوای سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوی سەرۆکایەتیدا ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنێتەوەو دەشڵێت:"پێشئەوەی بەفەرمی دەستبەکاربم، دوو کاردەکەم، لەڕۆژی یەکەمەوە کاردەکەم، بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا ڕابگیرێت‌و ئاشتیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنمەوە".

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەساڵی 2024، دەبێتە 60مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە بڕیارە ڕۆژی 5ى 10ى 2024 بەڕێوەبچێت.

بەپەلە