لە دهۆک دەوام ڕاگیرا و کەشناسی پێشبینی بەردەوامى بارانبارین دەکات

کوردستان

19/03/2024‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەهۆى بەردەوامى بارانى بەخوڕ و دروستوونى لافاوەوە لە پارێزگاى دهۆک دەوام ڕاگیرا و کەشناسی هەرێمیش پێشبینى دەکات، بارانبارین بەردەوام بێت.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەهۆی بارینی بارانی بەخووڕ، سبەی لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆک پشووی فەرمی دەبێت.

پارێزگاری دهۆک دەشڵێت: سبەی تەنیا دەوامی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە هەیە كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ بواری فریاگوزاری و به‌هاناچوونه‌وه و داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لە ماڵەکانی خۆیان دەرنەچن، بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری لە حاڵەتی نەخوازراو بتوانن کاری خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجامبدەن.

لەلایەکى ترەوە، بەڕێوەبەراتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بەردەوام بونى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و ناوەراست لەسەر هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکرێت، ئەم شەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت .