میدیای فەڕمی گۆڕان دژی وەزیری دارایی زانیاری نوێی لەسەر مووچە و داهات بڵاوکردەوە

کوردستان

25/03/2024‌ 1418 جار خوێندراوه‌ته‌وه



میدیای فەڕمی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد، داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە پێنج مانگی ڕابردوودا کە مووچەی تێدا دابەشنەکراوە، دەگاتە دوو تریلیۆن دینار و لەوەش پارەی مووچە و نیوێک ماوەتەوە.

میدیای گۆڕان زانیاری لەسەر داهات و مووچە لەدژی ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم بڵاودەکاتەوە بەجۆرێک داهاتی ناوخۆ لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دینار کە لەو پێنج مانگەدا مووچە دابەشنەکراوە، لە کۆی ئەو پارەیەش بەشی مووچە و نیوێک ماوەتەوە.

هەروەها بە گوێرەی میدیای گۆڕان حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر مووچەی مانگی شوبات و ئەو بڕە لەداهاتی ناۆخۆدا گرتووە و دابەشی ناکات.

ئاشکراشیکردووە داهاتی مانگانەی ناوخۆ دەگاتە 400 ملیار دینار.

بەپەلە