حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەغدای وتووە، شەش دەروازەی سنوریی هەن، بەڵام بەغدا دەڵێت، هه‌رێمی كوردستان (12) ده‌روازه‌و (20) رێڕه‌وی سنوریی هه‌ن.
دیوانی چاودێری دارایی عێراق له راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیدا له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم باس له داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌رێم ئه‌م داهاتانه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، تێبینی خۆی له‌باره‌ی داهاته‌كان خستوه‌ته‌ڕوو، له ده‌روازه‌ی باشماخ تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه ئیمزای لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان دوو مانگدا جیاوازه، گومانی كردووه‌و داوا ده‌كات فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان ئیمزای وه‌رگرتنی موچه نه‌كه‌ن.
دیوانی چاودێری دارایی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان وردبینی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كردووه. به‌گوێره‌ی وردبینییه‌كه كه بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023 كراوه (واتا له 1/1 بۆ 31/6/2023)، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بووه:
• داهاتی نانه‌وتیی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا بڕی زیاتر له (2 ترلیۆن و 83 ملیار) دینار بووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا هاتووه داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه رۆژی 26/6/2023 یاسای بودجه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ هه‌موو ساڵه‌كه كارپێكراو بووه.
• له‌ناو داهاتی نانه‌وتیی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2023دا، ئه‌م داهاتانه تۆماركراوه:
- بڕی زیاتر له (159 ملیار) دیناری كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به هه‌رێمی كوردستان دراوه.
- له‌ناو خانه‌ی داهاته‌كانی تردا، بڕی (368 ملیار) دینار تۆماركراوه، چاودێری دارایی نه‌یزانیوه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه هیچ شكارییه‌كی بۆ نه‌كراوه.
* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمیریاری له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی وتووه كه ته‌نیا (6) ده‌روازی سنوریی هەن.
به‌ڵام ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق به چاودێری چاودێری دارایی وتووه له هه‌رێمی كوردستان (12) ده‌روازه‌و (20) رێڕه‌وی سنوریی هه‌ن، كه هه‌ندێكیان فه‌رمی و هه‌ندێكی تریان نافه‌رمین .