سودانی بڕیاریداوە موچەی مانگی سێ بنێرێت

کوردستان

26/03/2024‌ 2937 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند سەرۆک وەزیرانی عێراق وتوویەتی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
 
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتنەوە ڕایگەیاند، "ماوەیەکە لە دەرەوەم، چونکە لە کەنەدا بووم، ئێستاش لێرەم، بەڵام هەر لە پەیوەندیم لەگەڵ بەغدا و ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن و حکومەتی فیدراڵی داوای ناوەکانیان کرد و وابزانم ئەوان ئیشیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە، تاوەکو ئەم ساتە چارەسەر نەبووە، بەڵام بزانین سبەی، دووسبەی چی دەبێت".
 
سەبارەت بە مووچەی مانگی ئاداریش، رایگەیاند "ئێمە، باسی مانگی دوو دەکەین، بەڵام ئەوەی من لە سەرۆک وەزیران تێگەیشتم ئەوەیە، دەڵێ مووچەی مانگی سێ دەنێرین".

لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" فوئاد حوسێن وتی "وابزانم شاندێک لە بەغدان و لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی فیدراڵی و پێویستە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بگەنە رێککەوتنێک لەوبارەوە".