لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان

28/03/2024‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا ئەنجامنەدرێت، دەرئەنجامەکەی مەترسیدار دەبێت"، ده‌شڵێت:"بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتیەوە، دەبێ بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێت".


كاروان یاروەیس په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌به‌غدا به‌ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچه‌ فه‌رمى عێراقیی وتوه‌، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا ئەنجامنەدرێت، دەرئەنجامەکەی مەترسیدار دەبێت".

وتوشیه‌تى، "هەرێمی کوردستان پێویستی بەهەڵبژاردنە، دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدراڵیه‌وه‌ بۆشایی دەستوریی‌و یاسایی لەکوردستان دروستکردوەو پرۆسەی سیاسیش لەهەرێم وەستاوەو دەستپێشخەریی‌و جوڵەی سیاسیی نەماوە".

لەبەشێکی تری لێداونەکەیدا، یاروەیس جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتیەوە دەبێ بەگفتوگۆ چارەسەربکرێ‌و ئێمە لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێ‌و هەمولایەنەکانیش بەشداریی فراوان بکەن، بۆ چارەسەرى کێشە سیاسیەکانیش واباشترە لەناو ماڵی کوردی گفتوگۆی سیاسی بکرێ".