دواى بڕیارێكى دادگا له‌به‌رژه‌وه‌ندى ڕۆژنامه‌نوسێك فشاره‌كان ده‌ستیان پێكردوه‌

کوردستان

28/03/2024‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى ئه‌وه‌ى دادگای بەرایی كەلار بڕیاریدا له‌به‌رژه‌وه‌ندى ڕۆژنامه‌نوسێك، زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، فشاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌و كه‌یسه‌كه‌ى له‌دادگا ده‌ستى پێكردوه‌.


سەرچاوەیەك لە سەنتەری میترۆ بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، پاش دەرچونی بڕیاری دادگای بەرایی كەلار بەڕەتكردنەوەی ئەو داوا یاساییەی لەسەر ڕۆژنامەنووس دڵشاد ئەنوەر دەرچوە، جۆرێك لەفشار هەیە بۆ كاتی تێهەڵچونەوەی (ئیستئناف) كەیسەكەو میترۆ ئاگاداری وردەكاری ئەو فشارانەیە.

داوا یاساییەكە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتێك بوو لەژمارە 7ی ئازاری 2013ی  گۆڤاری ڕایەڵ بەناونیشانی "عەدنانی حەمەی مینا دەیەوێت بینایەكی گەورە لەسەر ئەو موڵكە دروستبكات كە داگیریكردوە"، دادگاكە بەسەرۆكایەتی دادوەر (گۆران محه‌مه‌د عەلی) بۆ دۆسییەی ڕۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر كە (عەدنان محه‌مه‌د قادر) داوای لەسەر تۆماركردبوو، داوای قەرەبوی 250 ملیۆن دیناری كردوە.

پاش چەندین دانیشتن، وەرگرتنی قسەی دوو شایەتحاڵ كە موڵكەكانیان داگیركرابوو، زانیارییەكانیان پشتڕاستكردەوە بۆ بەرژەوەندیی ڕۆژنامەنوسەكە، ڕێكەوتی 5ی شوبات 2024 دادوەر ئەو سكاڵا یاساییەی ڕەتكردەوەو تێچوی داواكەش خرایەسەر شكاتكەر كە بڕەكەی یەك ملیۆن دینار بوو.

بەپەلە