لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی: خۆمان بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن ئامادەدەکەین

کوردستان

08/04/2024‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی خشتەی کۆمسیۆن خۆیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن و بانگەشەى هەڵبژاردن ئامادە دەکەن.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی بە میدیاى فەرمى یەکێتى ڕاگەیاندووە، بەپێی خشتەی کۆمسیۆنی، خۆیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەن.

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی دەشڵێت: یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 10ی 6ی 2024ـە دەکاتەوە و بۆ ئەمەش بەپێی قۆناغەکان، ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ئامادە دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە تیروپشکێکدا بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان، کە ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامیدا، قۆناغى دواتر دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن و ئەنجامدانى هەڵبژاردنە.