تورکیا سیستمێکی بەرگریی مەترسیدار لە سنووری عێراق جێگیردەکات

کوردستان

10/04/2024‌ 1989 جار خوێندراوه‌ته‌وه


میدیای تورکی ئاشکرایکرد، تورکیا بەنیازە سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس 400 لە سنوورەکانی لەگەڵ عێراق جێگیر بکات.

ڕۆژنامەی حورییەت-ی تورکی بڵاویکردەوە، وەك ئامادەکاریی بۆ هێرشە نوێیەکەی تورکیا بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس 400ی ڕووسی لە سنورەکانی عێراق جێگیر دەکات.

ڕۆژنامە تورکیەکە ئاماژەی بەوەشداوە، دوای جەژنی ڕەمەزان تورکیا سیستمە بەرگرییە موشەکییەکە جێگیر دەکات، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

حورییەت دەشڵیت، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئامادەییان نیشانداوە، هاوکاریی تورکیا بکەن لەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەی بۆسەر پەکەکە ئەنجامدەدرێت.