مانگی ڕابردوو 72 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە

کوردستان

11/04/2024‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/3/31) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.330 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوییان كردوە 288 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 780 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 262 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 70 نەشتەگەری گەورە و 2 نەشتەرگەری مام ناوەند ئەنجام دراوە، هەروەها 104 كەس داخڵ كراون و 29 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 75 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.