ورچێک پەلاماری ژنێک دەدات

کوردستان

21/04/2024‌ 1214 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لە ناوچە کوێستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسنووری پیرانشار، ورچ هێرشی كردە سەر ئافرەتێکی بەتەمەن، كە بۆ كۆكردنەوەی گیا بەهارییەكان چووبووە ناوچەكان.

بەپێی زانیاریی میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی گیا بەهارییەكان، ئافرەتێكی تەمەن 60 ساڵ، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەكان، ڕووی لە کوێستانەکانی پیرانشار كردووە و ورچ هێرشی كردووەتە سەری.

فریاکەوتنی پیرانشار ڕایگەیاندووە، ئەم ئافرەتە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە دەستی ورچەکە ڕزگاری بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.