هێزەکانی سوریای دیموکرات “ههسهده” ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بهرفراوانیان له شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدا و تێیدا 38 كهس كه گوماندهكرێت لە شانەکانی داعش بن دهستگیركران.
ماڵپەڕی هەسەدە بڵاویكردەوە، هێزهكانیان ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بە بەشداری یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە شاری حەسەکە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا 38 تۆمەتبار لە شانەکانی داعش دهستگیركران، کە هەوڵی ئەنجامدانی كردهوهی تیرۆریستی جۆراوجۆریان دەدا لهدژی دانیشتوانی شارەکە”.
دەشڵێت“هێزەکانمان دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە کە له شوێنی مانهوهی ئهو دەستگیركراوانه بوو.”