ئەردۆغان گەیشتە هەولێر و بەشێکی زۆری وەزیرەکانی هەرێم لە پێشوازیدا بوون

کوردستان

22/04/2024‌ 1078 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا کەمێك پێش ئێستا گەیشتە شاری هەولێر، لەلایەن سەرۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

کاتێک گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و بەشێکی زۆر لە وەزیرەکانی هەرێمەوە پێشوازیی لە ئەردۆغان و شاندی یاوەری کرا.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم دەستپێبکات.