وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

کوردستان

23/04/2024‌ 340 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە رایگەیاندووە "دۆخی مافی مرۆڤ خراپتر بووە." 
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "بەهۆی زیادبوونی سنووردارییەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ ئازادییە بنەڕەتییەکان و کەشی مەدەنی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتر بوون".
  
لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، لەبەشی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق 75 جار ناوی هەرێمی کوردستانی عێراق و 87 جار ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە.

دیارترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بریتین لە "دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەنووسان، سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت، دەستوەردانی بەرچاو لە ئازادیی گردبوونەوە و  کۆبوونەوە، گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ ئەو شوێنانەی کە رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بۆ سەر ژیان و ئازادییان".