شارپرێس
شارەزایەکى بوارى
کشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەى داهاتوودا شەپۆلێکى بارانبارینى بەهێز ڕوو لە هەرێمى
کوردستان دەکات و داوا لە جوتیاران دەکات، پەلەبکەن لە دروێنەکردنى جۆ و گەنم.
سیروان ساڵەح، سارەزای
بوارى کەشناسی لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى: شەپۆلێک بارانبارین ناوبەناو لە نێوان
کاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمەى هەفتەى داهاتوو تا دووشەمەى دواتر بە کاریگەری
دوو شەپۆلی چالاک و بەهێز دەبێت.
ئاماژەى بەوەکردووە، سەرچاوەی
هەردوو شەپۆلەکه هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستە، جگەلەوەش ئەگەرهەیە شێی
خولگەیی دەریای عەرەب و باشووری سودان شەپۆلەکە زیاتر بەهێز بکات و هەوری بەهێزی کەڵەکە
یان سۆپەرسێڵ دروست ببێت.
نوسیویشیەتى: بەگشتی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە
مانگی پێنج و لەم کاتەدا بۆ کشتوکاڵی گەنم و جۆ باش نییەو ئەگەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە
زیانی زۆری دەبێت، چونکە لەم کاتەدا بای توند و بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەو هەندێک
کات تەرزەی لەگەڵە ئەمانە هەموویان زیانن بۆ گەنم و جۆ.
ئەو شارەزاییەى بوارى
کەشناسی رێنمایی جوتیاران دەکات، کە باشترە پەلەبکەن لە دروێنەکردنی ئەو
دانەوێڵانەى پێگەیشتوون، بۆ ئەوەی دووربن لە زیانەکانی ئەو دوو شەپۆلە.