میلیشیا عێراقییەکان لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆسەر ئەمریکا دابەشبوون

عیراق

27/04/2024‌ 1134 جار خوێندراوه‌ته‌وه


میلیشیا عێراقییەکانی نزیك لە ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دابەشبون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی العربی جدید، حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت خۆیان لە دەستپێکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا بپارێزن.

هەفتەی ڕابردوو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار بۆردوومانکرا، سەرچاوەیەک لە میلیشیا شیعەکان ڕایگەیاندووە، یەکێک لە میلیشیاکان بەبێ هەماهەنگیی لەگەڵ میلیشیاکانی مقاوەمە ئەو هێرشەی ئەنجامداوە.

ئێران لەسەر دۆخەکە هاتووەتە سەر خەت و داوای دانبەخۆداگرتنی میلیشیا شیعەکانی کردووە، بەڵام بەشێك لەسەرکردەی میلیشیاکان دەیانەوێت پابەندی داواکارییەکەی ئێران نەبن.

بەپەلە