شارپرێس:
11 كارمه‌ندى سه‌ر به‌ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌لایه‌ن حوسیه‌كانى یه‌مه‌نه‌وه ده‌ستگیركراون، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی یەمەنیش زانیاریى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
حوسیەکانی یەمەن له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسیویه‌تى:"ئەو 11 کارمەندەی نەتەوەیەکگرتوەکان کە دەستگیرکراون لەژێر چەتری نەتەوەیەکگرتوەکاندا کاری سیخوڕیان بۆ ئەمریکا کردوە".
لاى خۆیشیه‌وه عەبدولحەکیم هاشم سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی یەمەن وتویه‌تى:"گروپەکە ماوەی دەیان ساڵە بەناوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە کاری سیخوڕی بۆ ئەمریکا دەکەن".
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری یەمەن ئەوەیخستەڕوو، "گروپێکی سیخوڕی ئەمریکی ئیسرائیلیمان دەستگیرکرد کە لەکرداری تێکدەران‌و کارکردنی بۆ دوژمنەکانمان تێوەگلابون، ئەم گروپە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی "سی ئای ئەی" ئەمریکدابون".
ده‌شڵێت:"دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەیەمەن لەساڵی 2015 داخرا، ئەم گروپە بەردەوامبون لەکاری سیخوڕی لەژێر چەترو ناوی کارکردنی بۆ دەزگاکانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی 5ی حوزەیران حوسییەکان لەیەمەن 11 کارمەندی ئۆنروا سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکانیان دەستگیرکردوە.