هۆکارەکانی ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانی ژێر باڵ چین؟

تەندروستی

14/06/2024‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه



   سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانی ژێرباڵ هۆکاری زۆریان هەیە، هەندێکیان سادەن و هەندێکیان پێویستیان بە سەردانی پزیشک هەیە.

سەنتەرەکە ڕوونیکردۆتەوە کە ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانی ژێر باڵ زۆرجار ئاماژەیە بۆ زیادبوونی چالاکیی سیستەمی بەرگریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی بەکتریی یان ڤایرۆسیی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گرێ لیمفاویەکان بەشێکی گرنگی سیستەمی بەرگرین.

هەروەک ئەگەری هەیە ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانی ژێر باڵ دوای وەرگرتنی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووبدات.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانی ژێر باڵ، دەکرێت بەهۆی شێرپەنجەی گرێ لیمفاویەکان یان شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا رووبدات.

بۆیە سەنتەرەکە جەختی لەسەر پێویستی ڕاوێژکردن بە پزیشک کردووەتەوە ئەگەر ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانی ژێر باڵ بەشێوەیەکی کتوپڕ و بە توندی ڕووبدات یان ئەگەر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت.

هەروەک پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت ئەگەر ئاوسانی گرێ لیمفاویەکانی ژێر باڵ لەگەڵ نیشانەکانی تری لەگەڵدا بوو، وەک تا و ئارەقەکردنەوەی شەوانە و دابەزینی کێشی جەستە بە بەبێ هۆکارێکی دیار .

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی