شارپرێس:
حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، بەچەند موشەکێکی بالیستی کەشتیی "سێنتۆسا"ی دانیمارکی سەر بەکۆمپانیای مایرسکیان لەدەریای عەرەبی کردوهتە ئامانج.
حوسییەکان ئاماژەشیان بەوەکرد، جگە لەکەشتیی "سێنتۆسا"، دوو کەشتی دیکەش کراونەتە ئامانج کە یەکێکیان لەکەنداوی عەدەندایە.
کۆمپانیای نێودەوڵەتی کەشتیوانی "مایرسک" ڕایگەیاند، کەشتی "سێنتۆسا" لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەدوری کەنداوی عەدەن لەدەریای عەرەبی لەباشوری یەمەن هێرشیکراوەتەسەر.
لای خۆیەوە کەشتی سێنتۆسا ڕاپۆرتی خۆی ناردوە بۆ کۆمپانیاکەو ڕایگەیاندوە، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بوە لەدوری باکوری کەنداوی عەدەن، هیچ زیانێکی گیانی بەر تیمی کەشتیوانانو کەشتییەکە نەکەوتوە.
وتەبێژی کۆمپانیا دانیمارکییەکە ڕایگەیاند، کەشتییەکە یەکێکە لەو کەشتیانەی کە ئاڵای ئەمریکای لەسەرە، بەبێ وردەکاری زیاتر.
پێشتر دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، کاپتنی کەشتییەکی بازرگانی بڵاویکردەوە کە تەقینەوەیەک لەنزیک کەشتییەک ڕویداوە، نزیکەی 180 میل دەریایی لەڕۆژهەڵاتی ناوچەی نیشتون لەکەناراوەکانی پارێزگای مەهرە دورە.
ڕونیشیکردەوە، کەشتییەکەو تیمەکەی باشنو بەرەو بەندەری داهاتوی گەشتەکە دەڕوات، ئاماژەی بەوەشکردوە، دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەکەن.